
بڕیارە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆببنەوە.
سەرچاوەیەك لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە سایتی (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە، بریارە كۆتایی ئەم هەفتەیە هەریەك لە عامری و سەدر كۆببنەوەو پەیوەندی عامری بە سەدرەوە پەیوەندیەكی باشەو تائێستا نوسینگەكانیان پەیوەندیەكانیا نەپچڕاندوە.
ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی: بەدرێژایی چەند مانگی رابردوو عامری هەوڵیداوە لەسەر رێگەی گفتوگۆكردن بەردەوامبێت و لە بەشێكی زۆری قەیرانەكاندا رۆڵی هەبوە لە هێوركردنەوەی دۆخەكە، لە هەمانكاتدا پەیوەندیەكی باشیشی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا هەبوە.
سەرچاوەكە راشیگەیاندوە، بەپێی زانیارییەكانیان لە كۆتایی هەم هەفتەیەدا عامری سەردانی نەجەف دەكات و لەگەڵ سەدر كۆدەبێتەوە.


