گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رەتی دەکاتەوە، کە گۆڕانکاری بەسەر شێوازی دەوامکردن لە قوتابخانەکاندا هاتبێت.
ئهمڕۆ یهكشهممه 14/8/2022، د. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە راگەیاند: ‘ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونهتەوە، کە گوایە بۆ ئەمساڵی خوێندن رۆژانی شەممە لە قوتابخانەکاندا دەکرێتە پشوو، هیچ بنەمایەکی نییە، ئەگەر شتێکی لەو جۆرە هەبوایە ئەوا لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پەروەردە دامان دەنا’.
هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە وتیشی : دەوامی قوتابخانەکان هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەبێت، هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە، هەروەها نە نیازی گۆڕانکاریمان هەیە و نە دەمانەوێت بیگۆڕین.