
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی هەفتەیەكدا لە 5-8 تا 11-8 لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنورییەكان 158 هەزار و 843 كەس هاتوچۆی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا 37 هەزار و 768 هاتونەتە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی هەولێرو سلێمانی و دەروازەی نێودەوڵەتییەكانەوە.
سەبارەت بە هاتنی كەسانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە كە لەو هەفتەیەدا 41 هەزار و 761 كەس سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە.
هەروەها ژمارەی هاوڵاتیانی عیراقی كە لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان كردوە 40 هەزار و 15 كەس بون، ژمارەی ئەو بیانیانەشی كە چونەتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان 39 هەزار و 299 كەس بون.

