
كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، وێڕای بوونی كۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەڵام تاوەكو ئێستا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتونەتە رێككەوتن.
بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق كۆببێتەوە و سەبارەت بەو كۆبونەوەیەش كاكەمین نەجاڕ ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی تاووتوێی دوا رووداو و پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق دەكەن.
هەرچی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان حزبەكەی و یەكێتی و گفتوگۆكانی نێوانیانە ئاماژەی بەوەداوە، وێڕای بوونی كۆبوونەوە و گفتوگۆ، بەڵام تاوەكو ئێستا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتونەتە رێككەوتن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی پارتی و یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر قەیرانەكانی ئێستای عیراق كۆبوویەوە.

