
دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی عیراق، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بڕیاریدا مان لە خواردن بگرێت، تاوەكو توندتیژی و بەكارهێنانی چەك دەوەستێت.
لەو بارەیەوە حەسەن عەزاری سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، موقتەدا سەدر مانگرتنی لە خواردن راگەیاند تاوەكو وەستانی توندوتیژی و بەكارهێنانی چەك.
سەرۆی فراكسیۆنی سەدر جەختی لەوەش كردووەتەوە، چونكە لابردنی گەندەڵكاران پاساو نییە بۆ بەكارهێنانی چەك.
رەوشی بەغدا بەردەوام ئاڵۆزتر دەبێت و توندوتیژی لێكەوتووەتەوە، ئەوەش بەتایبەتی دوای ئەوەی موقتەدا سەدر رایگەیاند كە لە پرۆسەی سیاسی بە تەواوەتی دەكشێتەوە و سەرجەم بارەگا و دامەزراوەكانی رەوتەكەی داخست.
جیهان لە بارەی رەوشی عیراقەوە هاتووەتە سەر هێڵ و داوای وەستاندنی توندوتیژی دەكەن، لای خۆیەوە نەتەوە یەكگرتووەكان داوای چۆڵكردنی ناوچەی سەوز دەكات و ئەمریكاش داوای پاراستنی ئارامی و چارەسەر كردنی كێشەكان بە دانوستان دەكات.

