• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یه‌ك شه‌ممه‌, شوبات 5, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home تەندروستى
دوو پێگەی جیهانی: مەترسی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە عیراق زۆر بەرزە

دوو پێگەی جیهانی: مەترسی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە عیراق زۆر بەرزە

by بەرێوەبەر
كانونی یه‌كه‌م 1, 2022
in تەندروستى
0
0
SHARES
7
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

شیكەرەوان پێیان وایە، ئەگەری سەرهەڵدانی توندوتیژی زیاتر لە نێوان لایەنە سیاسیە شیعەكانی عیراق زۆر بەرزە و داهاتووی سیاسی ئەو وڵاتە ناڕونە، بەتایبەتی ئێستا كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر هەڕەشەی جێهێشتنی پۆستەكەی كردووە.


بەپێی راپۆرتێكی هاوبەشی هەردوو پێگەی “زە ناشناڵ” و “بایۆنێر”، لە توندوتیژیە چەكداریەكانی ئەم دوایەدا لانیكەم 30 كەس كوژراون كە زۆرینەیان ئەندامی رەوتی سەدرن، ئەوەش دوای ئەوەی موقتەدا سەرد رێبەری رەوتەكە وازهێنانی لە كاری سیاسی راگەیاند.


لای خۆیەوە ماخان سیكیا مامۆستای زانستە سیاسیەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە “پەیمانگای مۆمبای” وتویەتی، ئێستا حكومەتی بەغدا بێدەسەڵاتە و هیچ شتێكی پێناكرێت، لە ساڵی 2003ەوە چەقبەستویی سیاسی ئێستا درێژترین بووە.


لەلایەكی ترەوە عومەر نەداوی شیكەرەوەی كاروباری عیراق لە پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتویەتی، بارودۆخەكە زۆر هەستیارە و زیاتر ئاڵۆز دەبێت، تاوەكو ئێستا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی گرژی و توندوتیژی زۆر بەرزە، چونكە سەدر توڕەیە و بەڕاستی وازی لە سیاسەت نەهێناوە، هەروەها عەباس كازم بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئەتڵەسی بۆ دەستپێشخەری عیراق ئاماژەی بەوەداوە “سەدر هەمیشە پەنا بۆ جوڵاندنی هەستی شوێنكەوتووانی دەبات”.


پێشی وایە، سەدر ئەوە بە شوێنكەوتوانی دەڵێت كە ئەو وازیهێناوە و چیتر لەسەر ئەوانە بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتییەكانیان یاخود وازی لێدەهێنن، هەروەها شوێنكەوتوانی ئیرادەی ئەوەیان هەیە رێبەرەكەیان لە پێشەوەی دیمەنی سیاسی بهێڵنەوە، ئەو بارودۆخەكەش مەترسی زۆری لەسەر وڵاتێكی وەك عیراق دروست كردووە.


ماخان سیكیا جەخت لەوە دەكاتەوە، شوێنكەوتوانی سەدر بەم نزیكانە شەقام چۆڵ ناكەن و لەگەڵ روونبونەوەی دیمەنی سیاسی وڵات ناكۆكی و گرژیەكان زیاد دەبن، مەترسیەكانیش بەرەو زیادبون چوون ئەوەش دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر هەڕەشەی وازهێنانی لە پۆستەكەی كرد، ئەگەر ئەوەش رویدا ئەوا پێویست ناكات دوبارە باس لە دانیشتنی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ بكرێت و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بەشێوەیەكی كاتی وەك سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر كارەكان رایی دەكات، هەروەها بڕیارەكەی كازمی پەستانێكی زۆری لەسەر سەدر دروست كردووە و كێشەش بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی و حزبە كوردیەكان دروست دەكات.


بەپێی هەمان راپۆرت، چەقبەستویی سیاسی واتای ئەوەیە ئەستەمە بتوانن لەسەر سەرۆك وەزیرانی نوێ رێكبكەون، بۆیە بەرهەم ساڵح لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە، ئەوەش لەبەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگییە و ئەو لایەنە ناچار نییە تەنازول لە هیچ شتێك بكات بۆ سەدر، چونكە ئەگەر دەنگ بە سەرۆك وەزیرانی نوێ بدات ئەوا كاردانەوەی سەدری لێدەكەوێتەوە، دەستلەكاركێشانەوەی كازمیش تەنها چەند بژاردەیەكی كەم لەبەردەم سەدردا دەهێڵێتەوە ئەگەر پەنا بۆ توندوتیژی نەبات، ئەویش بەكارهێنانی دەسەڵاتی خۆیەتی بۆ دیاری كردنی حكومەتی داهاتوو، چونكە هەر هەنگاوێكی سیاسی تر پێویستی بە دانیشتنی پەرلەمانە كە ئێستا سەدر لێی كشاوەتەوە.

ShareTweetShare
Previous Post

پەرلەمانتارێك: زۆرینەی موچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەرماڵەیە و تەنها بە رێنمایی خەرجكراون

Next Post

ئاگر لە كەمپێكی تری ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە

بەرێوەبەر

Next Post
ئاگر لە كەمپێكی تری ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە

ئاگر لە كەمپێكی تری ئاوارە ئێزدییەكان كەوتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ