د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، راكێشانی بۆری غازی ماڵان هیچ تێچوویەكی لەسەر هاوڵاتی نابێت و تەنها پارەی ئەو غازە دەدەن كە بەكاریدەهێنن.
محەمەد شوكری بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچكەكان بۆری غاز رادەكێشرێت بۆ ماڵان و عەمباری غاز دروست دەكرێن و سیستمی غاز وەكو وڵاتانی لێ دێت و بە قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، یەك پرۆژە نییە و چەندین پرۆژە لەخۆ دەگرێت كە كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پرۆژانە هەڵدەستن.
رونیشیكردووەتەوە، مەرجی ئەوان ئەوەیە سیستمی غاز ببێتە مەركەزی، كار دەكەن بۆ ئەوەی زەوی بۆ عەمبارەكان تەرخان بكرێت و ئەوەی دیكەش دەمێنێتەوە لە كوێ و چۆن دەست بەدروستكردنی بكرێت، بۆیە هەوڵدەدەن ئەمساڵ دەستپێبكات، چونكە خەرجی زۆر و كاتی زۆریشی پێویستە.
سەبارەت بە تێچووەكەی لەسەر هاوڵاتی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان جەختی لەوە كردووەتەوە، هیچ تێچوویەكی لەسەر هاوڵاتی نابێت و غازیش گران نابێت، تەنها ئەوەیە چەند غاز بەكار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن.