
دوو پزیشكی چاو ئاشكرایان كرد، بەهۆی سەیر كردنی خۆرگیرانەوە حاڵەتی سوتانی تۆڕی چاو تۆمار كراوە، كە ئاستی بینینیان زۆر خراپ بووە.
دكتۆر ماكۆك محمد پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی چاو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، ئەمڕۆ یەكەم حاڵەتی سوتانی تۆڕی چاوی بینی، ئەوەش بەهۆی سەیركردنی خۆرگیرانەوە.
لەلایەكی ترەوە دكتۆر حەسەن خۆشناو پسپۆڕی نەشتەرگەری تۆڕی چاو بڵاویكردووەتەوە، لە پاش ئامادەكاری و ئاگادار كردنەوەی هاونیشتمانیان و پێدانی زانیاری تەواو دەربارەی مەترسی و زیانەكانی تەماشاكردنی خۆرگیران، هەر ئەمڕۆ زۆر بەداخەوە 2 نەخۆش تۆمار كراون كە تۆڕی چاویان سوتابوو، ئەوەش بەهۆی سەیركردنی دیاردەی خۆرگیرانەوە، ئاستی بینینیان زۆر خراپبوو.
رۆژی سێشەممە 25/10/2022 خۆرگیرانی نیمچەیی رویدا و زیاتر لە 2 كاتژمێری خایاند، پسپۆڕان و شارەزایانیش هۆشدارییان دابووە هاوڵاتیان كە راستەوخۆ سەیری نەكەن چونكە مەترسی لەدەستدانی بینایی هەیە.

