• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, شوبات 1, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: كوردستان بەدرێژایی مێژوو مەڵبەندی پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینیەكان بووە

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید: كوردستان بەدرێژایی مێژوو مەڵبەندی پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینیەكان بووە

by بەرێوەبەر
تشرینی دووه‌م 1, 2022
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ, هونەری
0
0
SHARES
13
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

له‌ هه‌ولێر فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتوور و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌ میللیه‌كانی پێكهاته‌كان به‌ڕێوه‌چوو

به‌ چاودێری و ئاماده‌بوونی حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فێستیڤاڵی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی كولتوور و ڕۆشنبیری و هونه‌ره‌ میللیه‌كانی پێكهاته‌كان له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

كاتژمێر (02:30) خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، به‌ به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌ تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره‌ میللییه‌كانی توركمان، تیپیی فۆلكلۆری عێراقی، ستافی ماڵی توركمان، تیپی هونه‌ری شنگال، تیپی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ره‌ میللییه‌كانی هه‌ولێر، تیپی بابولحاڕه‌ی شام و تیپی سریان بۆ هونه‌ره‌ میللییه‌كانی بغدیدی قه‌ره‌قووش فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای فێستیڤاڵدا وتاری به‌خێرهێنان له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری توركمان خوێندرایه‌وه‌‌ و دواتر وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان له‌ لایه‌ن خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دیوان پێشكه‌ش كرا.

له‌ وتاره‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاواندا هاتبوو: ئەو راستییە لای هەموان روونە، كە كوردستان بەدرێژایی مێژوو، مەڵبەندی پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی نێوان پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئایینیەكان بووە، ئەم پێكهاتانە بەئارامی‌و ئاسوودەیی لەم وڵاتەدا ژیاون‌و بۆنە نەتەوەیی‌و ئاینییەكانیان بەئازادی ئەنجام داوە، لەبوارەكانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگیدا خزمەتی زۆریان بەم نیشتمانە كردووە.

له‌ وتاره‌كه‌دا حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید روونیكرده‌وه‌، وەزارەتی ڕۆشنبیری‌و لاوان، بایەخی تایبەتی بەپێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان داوە، دوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تایبەت بەوان هەیە، ئەوانیش بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری‌و هونەری سریانی‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری‌و هونەری توركمانیە،لەڕێی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەوە، بایەخ بە هونەر ‌و ڕۆشنبیری‌و كەلەپوور‌و زمانی ئەو دوو پێكهاتەیە دەدرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا، هاتبوو: توركمان، پێكهاتەیەكی دێرین‌و ڕەسەنی ئەم نیشتمانەن، خاوەن مێژوو، ناسنامە‌و زمان‌و كولتووری خۆیانن، خزمەتێكی زۆریان بەكاروانی شارستانی‌و ڕۆشنبیری‌و هونەری ئەم نیشتمانە كردووە.

دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری، له‌ بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر 23 كه‌سایه‌تی و چالاكوانانی بواری مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان دابه‌شكرا.

ShareTweetShare
Previous Post

حەیدەری: دژایەتیكردنی كردنەوەی فڕۆكەخانەی كەركوك بەهۆی فڕۆكەخانەی هەولێرەوەیە

Next Post

جەعفەر ئیمینكی: ناكرێت یەكێتی لەبەهانە بگەڕێت بۆ باسكردن لە دوو ئیدارەیی

بەرێوەبەر

Next Post
جەعفەر ئیمینكی: ناكرێت یەكێتی لەبەهانە بگەڕێت بۆ باسكردن لە دوو ئیدارەیی

جەعفەر ئیمینكی: ناكرێت یەكێتی لەبەهانە بگەڕێت بۆ باسكردن لە دوو ئیدارەیی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ