میخائیل پۆدیۆلاك راوێژكاری سەرۆكایەتی ئۆكرانیا داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەكان دەكات، بەهۆی پاڵپشت كردنی روسیا بە درۆن و موشەك، لە پێگەكانی دروستكردنی درۆن و موشەكی ئێران بدرێت.
پۆدیۆلاك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، دەتوانرێت بەشێوەیەكی سنوردار لەو پێگانەی ئێران بدرێت كە درۆن و موشەكی دورمەودایان تێدا دروست دەكرێت، ئەوەش وەك تۆڵەكردنەوە لە هاوكاریەكانی بۆ روسیا.
سەبارەت بە پاڵپشتییەكانی ئێران بۆ روسیا وتویەتی، ناكرێت ئێران بەو شێوەیە بەردەوام بێت و لە سزاش دەربازی ببێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر ئاماژە بەوە دەدرا كە ئێران درۆن و موشەك دەداتە روسیا بۆ بەكارهێنانی لە ئۆكرانیا، بەڵام مۆسكۆ و تارانیش ئەوەیان رەتكردەوە، بەڵام دواتر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دانیبەوەدانا كە درۆونیان بە روسیا داوە، بەڵام ئەوە چەندین مانگ پێش شەڕی ئۆكرانیا بووە، بەڵام موشەكیان نەداوە بەو وڵاتە.