ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاروباری حزبی و رێكخراوه‌یی بكرێت.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی تایبه‌ت به بارودۆخی ناوخۆی حزبی و رێكخراویی ئه‌نجامبدات.
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی كاری رێكخراوه‌یی و حزبی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسكردن له‌بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت.