
واژۆ
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی “چنگی شمشێر”یان له دژی “تیرۆریستییه‌كانی باكوری عێراق و سوریا” (هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان) ده‌ستپێكردوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی چنگی شمشێر له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 51ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بوه كه مافی ڕه‌وای به‌رگریكردن بۆ هه‌ر وڵاتێك دیاریكراوه”.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، “ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی سنوره‌كان و ڕێگریكردنه له هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی كه گه‌ل و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا بكاته ئامانج، هه‌روه‌ها تیرۆر له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆیه‌وه بنبڕبكات، به لهبهناوبردنی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی (په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و هێزه‌كانی ئه‌وانی دیكه).
له‌لای خۆشیه‌وه، مەزڵوم کۆبانێ لهپهیامێكدا دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نوسیویه‌تی، “ئەم هێرشە ئاسمانیانەی تورکیا بۆ سەرناوچە ئارامەکانمان لەبەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە و هەمو هەوڵێکمان دەخەینەکار بۆئەوەی دۆخەکە خراپتر نەبێت و کارەساتێک رونەدات”.
راشیگه‌یاندوه، “ئەگەر شەڕ روبدات بە دڵنیاییەوە هەمولایەک زیانمەند دەبن تیایدا، داوا لە هاوڵاتیانی ڕۆژئاڤا ده‌كه‌ین، لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و پابەندی رێنمایی هێزەکانی ئاسایش بن”.
هاوكات، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، “فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کۆبانێ، دێریک، ئەد دەرباسیە، و عەین عیسا ئەنجامدەدەن، تورکیا سەقامگیرترین ناوچەی سوریا تێکدەدات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کۆتایی بە دەستدرێژی تورکیا بهێنێت”
له‌ئێستادا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، بناری قه‌ندیل و ناوچه سنوریه‌كانی قه‌ڵادزێ و سۆران و مێرگه‌سۆر و زاخۆ و ناوچه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان بۆردومانیان ده‌ستپێكردوه.

