واژۆ
بەپێی راپۆرتێكی پەیمانگای ئابوریی و ئاشتی سەبارەت بە ئارامترین و نائارامترین وڵاتەكانی جیهان بۆ ساڵی 2022، عیراق لە ریزبەندی 7ەمین وڵاتە نائارامەكانی جیهان و ئارامترین وڵاتیش لە جیهاندا ئایسلەندایە.
بەپێی راپۆرتەكە، لە ساڵی 2022دا وڵاتی ئایسلەندا ئارامترین وڵاتی جیهانە، بەدوایشیدا هەریەكە لە وڵاتەكانی “نیوزلەندا، ئێرلەندا، دانیمارك، نەمسا، پرتوگال، سلۆڤینیا، چیك، سەنگافورا و ژاپۆن” دێن.
هەرچی سەبارەت بە وڵاتە عەرەبییەكانە، قەتەر ئارامترین وڵاتانی عەرەبییە و لە پلەی 23یەمی جیهاندایە، بەدوای ئەویشدا كوێت دێت كە لە پلەی 39یەمی جیهاندا و بەدوای ئەوانیشدا لەناو وڵاتە عەرەبیەكاندا “ئەردەن، ئیمارات، عوممان، مەغریب، تونس، بەحرەین و مۆریتانیا” دەبینرێت.
هەر لە راپۆرتەكەدا باس لە وڵاتە نائارامەكانی جیهان كراوە و ئەفغانستان لە پلەی یەكەمدایە و بەدوایشیدا هەریەكە لە وڵاتەكانی “یەمەن، سوریا، روسیا، سودان و كۆنگۆ دەبینرێت” هەروەها عیراق لە پلەی 7ەمدایە و بەدوای عیراقیشدا وڵاتەكانی سۆماڵ و كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست و سودان” دەبینرێن.