
واژۆ
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هۆشداری دەدات لە مەترسی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر و دەڵێت، لە كوێ بووە 73 بیر لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبووندا هەبێت.
عەلی حەمە ساڵح بڵاویكردووەتەوە، ئەوەی دڵسۆزە بۆ هەولێر لەم مەترسیە تێبگات، پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بوون بە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیان لە هەولێر، بەهاوكاری چەند پسپۆڕێك لێكۆڵینەوەیەكیان كردوە لەسەر مەترسی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر و لە ئایندەدا وردەكاری باس دەكەن.
نوسیویشیەتی، پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن، زیاتر لە هەزار و 200 بیریان لێداوە و قوڵایی بیر گەشتووەتە 750 مەتر، تەنانەت پارەی ئاویش كە لە ماڵان و خاوەن شوقەكان وەردەگیرێت بۆ خاوەن پرۆژەیە، جگە لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، چەندین گەڕەكی دیكەی هەولێریش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەكان مەترسی وشكبوونیان هەیە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، ئێستا بەشێكی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی بیر دەبەستێت، ئەم بیرانە وشك ببێت چی!، گەورەترین مەترسی پرۆژەكانی نیشتەجێبوونە كە بە ئاوی شیرینی بیر 24 كاتژمێر ئاو دەبەخشن! كەس چاودێر نیە بەسەریان، لە كوێ بووە 73 بیر لە پرۆژەدا، لە كوێ بووە گەورەترین نافورە و دەریاچەی دەستكرد بە ئاوی بیر بێت.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەم تەوژمە بەردەوام بێت لە سێ ساڵی ئایندەدا، بێ ئاویەكی گەورە و مەترسیدار روو لە هەولێر دەكات، بەبیانبوون لە رێگایە و ئەگەر كەسێك هەبوو خەمی بێت، پێشنیاری چارەسەر دەخەنەڕوو، یەكێتی زانایان بە هاوڵاتی ئاسایی نەڵێت بە بەرپرسان بڵێت.

