واژۆ
سەربەست لەزگین بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دەڵێت، یەكێتی زیاتر لە ئیستحقاقی خۆی پۆسی لە حكومەت وەرگرتووە، بەڵام وەك پێویست رێكەوتنەكەی لەگەڵ پارتی جێبەجێ نەكردووە.
سەربەست لەزگین بە میدیای حزبەكەی وتووە، یەكێتی وەكو پێویست پابەندی ئەو بنەما و خاڵانەی نێو رێككەوتنامەی لەگەڵ پارتی نەبووە، وەكو پارتی نیگەرانی زۆریان لەبارەی ئەم بابەتەوە هەیە.
وتوشیەتی، رێككەوتنامەی نێوان پارتی و یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم بەزیادەوە جێبەجێكراوە، چونكە ئەو پۆستانەی یەكێتی لەنێو حكومەت وەریانگرتووە، زۆر زیاترن لەو پۆستانەی بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان بۆی دیاریكرابوون.
ئەو بەرپرسەی پارتی باسی لەوەش كردووە، هەموو كاتێك ئامادەن لەگەڵ یەكێتی و هەموو لایەنە سیاسییەكان كۆببنەوە و گفتوگۆبكەن، یەكێتی بە هاوبەشێكی سەرەكی پارتییە و بەپێویستی دەزانێت كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن.