
واژۆ
ئاریان محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كا و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لەمەودوا ئەو كەسانەی لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنیان گەیشتووەتە 18 ساڵ، بە بڕیاری حكومەتی هەرێم دادەمەزرێن.
ئاریان محەمەد بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، دوای دەرچوونی بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ لە خانەی بێسەرپەرشتان، لە ئێستادا ناوی 16 كەسیان بۆ دامەزراندن تۆمار كردووە و ئەگەر هەر ئەمساڵ بۆ نمونە 10 كەسی دیكەش 18 ساڵ تەواو بكەن ئەوانیش دادەمەزرێن، تا بتوانن لە فەرمانگەكان دەوام بكەن.
وتوشیەتی، بۆیە بڕیارەكە بەو شێوەیەیە و لەمەودوا هەر كەسێك لە خانەی بێسەرپەرشتان تەمەنی بگاتە 18 ساڵ و خوێندەواری هەبێت و بتوانێت لە فەرمانگەكان دەوام بكات، بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێت، كە ئەوانەی بڕوانامەی پەیمانگایان هەیە موچەیان 400 هەزار دینار و بەكالۆریۆسیش 500 هەزار دینار دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو 16 كەسەی باسیان كرد لە هەولێر و سلێمانین و چاوەرێ دەكەن لیستی دهۆكیشیان بۆ بێت و لەوێش ئەگەر هەبن ناوەكان زیاد دەبن، بۆیە ئەمە هەنگاوێكی باشە چونكە یەكێك بوو لە گرفتەكانی ناو خانەكان.


