
واژۆ
كۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لەهەرێم گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی و لەئێستادا رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت.
كۆمپانیای دانەغاز كەلەكەرتی بەرهەمهێنانی غاز لەهەرێمی كوردستاندا كار دەكات لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بڵاویكردوە، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە هەرێم گەیشتە ئاستێكی پێوانەیی و لەئێستادا رۆژانە 500 ملیۆن پێی سێجا غاز بەرهەم دەهێنرێت.
ئەوەش هاتووە، لەچوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی گازی كۆرمۆر كە بڕیارە 5 بیری تازە لێبدرێت، لەئێستادا كاركردن لە 4 بیردا بەردەوامە، بەهۆی زیادبونی بەرهەمهێنانی گازیش پێشبینی دەكات داهاتی كۆمپانیاكە لەساڵی 2023دا زیاد بكات.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆمپانیای دانەغاز، بەراورد بەساڵی 2021 لەساڵی 2022دا داهاتی كۆمپانیاكەیان بەرێژەی 53% زیادیكردووە و 196 ملیۆن دۆلا بووە.