
واژۆ
نەرمین معروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، لەدوای بڕیاری فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە هەمان نرخ دۆلار دەدرێت بە گەشتیاران.
د.نەرمین لە بڵاوكراوەیەكدا لە فەسبووك نوسیویەتی، لەدوای وەرگرتنی رەزامەندی بانكی ناوەندی بە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر دوێنێ بڕیارەكە لە فڕۆكەخانەی هەولێر چووە بواری جێبەجێكرنەوە، ئەمڕۆش رێكارەكانی فرۆشتنی دۆلار لە فڕۆكەخانەی سلێمانی تەواوكران.
باسی لەوەشكردووە، گەشتیاران لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەتوانن لە رێگەی لقی سلێمانی RTی بانكەوە بەپێی مەرجەكانی بانكی ناوەندی تاوەكو بڕی 7 هەزار دۆلار بەنرخی هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێك سودمەندبن لەو كارئاسانییە، ئەم بڕیارە كاریگەرییەكی گرنگی دەبێت لەسەر نرخی دۆلار و دابینكردنی بەشێك لە داخوازی هاوڵاتیان بۆ كڕینی دۆلار.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگە لە هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلیش بڕیارەكە جێبەجێدەكرێت.

