
واژۆ
تائێستا وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی بە فەرمی رانەگەیاندوە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كە چەند ماڵپەڕێك بڵاویانكردۆتەوە، گوایە رۆژی چوارشەممە 8/3 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەكرێت.
بەگوێرەی سەرچاوە داراییەكان كە ئەو چەند ماڵپەڕە بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەیان بەوە كردوە كە رۆژی چوارشەممە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی شوبات دەكرێت، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی بە فەرمی رانەگەیاندوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر وەزارەتی دارایی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندبو، لەچەند پەیج و دەزگایەكی راگەیاندن لێدوانێك بەناوی وەزیری دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە دەربارەی دابەشكردنی موچەی مانگی شوبات.
ئاماژەشیكردبو، هەر پێشهات و گۆڕانكاریەك هەبێت سەبارەت بەدابەشكردنی موچە لەپەیجی رەسمی وەزارەت بڵاو دەكرێتەوە، هەر لێدوان و زانیاریەك لەپەیجی رەسمی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاونەكرێتەوە هیچ بنەمایەكی نیەو بەهەند وەرناگیرێت.

