• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
سێشەممە, حوزه‌یران 24, 2025
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
كازمی: پەرلەمان رێگەی نەدا بریندارانی خۆپیشاندانەكان قەرەبوو بكەینەوە

كازمی: پەرلەمان رێگەی نەدا بریندارانی خۆپیشاندانەكان قەرەبوو بكەینەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان و چارەسەركردنی بریندارەكان دەركرد، بەڵام پەرلەمان ڕەتیكردەوە و دەشڵێت، “خۆمان بەدەستەوە نادەین و گەشبینم كە ئایندە باشتر دەبێت”.
مستەفا كازمی لەدیدارێكدا لەگەڵ بەشێك لە بریندارانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 رایگەیاند، ئێوە بۆ داخوازییە ڕاستەقینەكان چونە دەرەوە لەماڵ و خۆپیشاندان كرد، ئامانجتان ژیانێكی شایستە بوو، بەڵام بەداخەوە هێرشكرایە سەرتان”.
وتیشی،” لە هەلومەرجێكی تایبەتدا هاتوین، هەوڵماندا بەدوای مافە تەواو و راستەقینەكانی ئێوەدا بگەڕێین، لە ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیارمان دەركرد بۆ قەرەبوكردنەوەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكان و چارەسەركردنی بریندارەكان، بەڵام بەداخەوە پەرلەمان ڕەتیكردەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “شەو بەڕۆژ بەردەوام دەبین بۆئەوەی بنەمایەكی سادە دابمەزرێنین، ئەویش گێڕانەوەی ئاوڕدانەوەیە بۆ هەموو عێراقییەكان، لەهەمو بارێكیشدا تەنانەت لە هەلومەرجی سەختیشدا دەبێت گەشبین بین، من بە ناوی هەمو عێراقییەكانەوە بەرپرسیارێتیەكانم لە ئەستۆ گرتوە، ئێوەش پەیامێكتان ئاراستەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە كە دەرفەتێكمان هەیە بۆ گۆڕانكاری”.
مستەفا كازمی هەر لەو دیداردا لەگەڵ بریندارانی خۆپیشاندانەكان باسی لەوەكرد، “هەندێك لەداواكاریەكانتان پێشتر جێبەجێكراون، سەبارەت بە ناونیشان یان لۆگۆی نیشتمانی، ئێستاش لەڕێگاداین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، هیوادارین سەركەوتو بین لە گۆڕینی واقیعی خۆماندا”.
سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، “خۆمان بەدەستەوە نادەین و گەشبینم كە ئایندە باشتر دەبێت، هەڵبژاردنەكانیش حكومەتێك دەهێنێتە پێشەوە كە شێواز و میكانیزمی دەبێت بۆ زاڵبون بەسەر ئاستەنگەكانی پێشتردا”.

ShareTweetShare
Previous Post

بەشیر حەداد: هیوایەك هەبوو عێراق نەگەڕێنەوە سەردەمی دیكتاتۆریەت

Next Post

ئێران چەند ناوچەیەكی سیدەكان و باڵەكایەتی بۆردومان كرد

بەرێوەبەر

Next Post
ئێران چەند ناوچەیەكی سیدەكان و باڵەكایەتی بۆردومان كرد

ئێران چەند ناوچەیەكی سیدەكان و باڵەكایەتی بۆردومان كرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ