
فەرماندەی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل، باس لەوە دەکات ئێران ماوەیەکی زۆری پێویستە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەم لێدوانەش تەواو پێچەوانەی بانگەشەی بەرپرسانی باڵای تەلئەبیبە.
تامیر هەیمان، فەرماندەی هەواڵگریی سەربازیی ئیسرائیل بە سایتی والا نیوز و کەناڵی 12ی وڵاتەکەی راگەیاندوە: هەرچەندە ئێران لە چەند مانگی رابردوودا پەرەی زۆری بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی داوە، بەڵام بەم نزیکانە نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
وتیشی: چەند ساڵێکی پێویستە تائێران چەکی ئەتۆم بەرهەم بهێنێت و ببێتە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل
وتەکانی ئەو بەرپرسە هەواڵگرییەی ئیسرائیل لە کاتیکدایە لە رۆژانی رابردوودا هەریەک لە نافتالی بینێت سەرۆک وەزیران و بینی گانتز، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی هۆشداری توندیان دابوو لەوەی کە ئێران بەم نزیکانە دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە رێگای فشارەوە رێگە بەوە نەدەن.
