
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، تۆمەتبارێكیان بە پێنج كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كردوە، كە بەمەبەستی بازرگانی كردن لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەی كردوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا هێمای بۆ ئەوە كردووە، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە كە لەدایكبوی ساڵی 1989یە و بڕی پێنج كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری “كریستاڵ”ی پێ بووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، تۆمەتبارەكە ئەو ماددەیەی لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردە كردوە بەمەبەستی بازرگانی كردن، بەڵام لەژێر رێنماییەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراوە.
ئاسایشی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتبار لە گوندی گرگاشەی سەربە ناوچەی شارباژێڕ دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.

