• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home هەواڵ جیهانی
لە ئەمەریکا لەماوی یەک ساڵدا زیاتر لە 100 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە

لە ئەمەریکا لەماوی یەک ساڵدا زیاتر لە 100 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

نزیکەی 100,000 ئەمەریکی لە ماوەی یەک ساڵدا بەهۆی زیادەرەوەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش وەرچەرخانێکی بێوێنەیە کە بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن پەیوەندی بە بارودۆخی کۆڤید-19 و ئامادەکردنی دەرمانی مەترسیدارترەوە هەیە.

ڕێژەی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بە بەراورد بە 20 ساڵی ڕابرددوو زۆر بەرزبۆتەوە. لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ئەو رێژەیە لە بەرزبونەوەدا بووە. بەپێی داتای نوێ کە چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی لە 30٪ ڕێژەی مردن بەو هۆیەوە زیادیکردووە.

شارەزایان پێیانوایە پاڵنەرە سەرەکیەکان بریتین لە زیادبوونی بەکارهێنانی فێنتانیلی کە کوشندەیە لە دابینکردنی ماددەی هۆشبەری نایاسایی و بارودۆخی پەتای COVID-19 دا کە تیکڕا بوونە هۆی ئەوەی چەندین لە بەکارهێنەرانی ئەو دەرمانانە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زیاتر گۆشەگیر ببن و دەستیان ڕانەگات بە چارەسەر یان هیچ پشتیوانییەک نەکرێن.

کاترین کیس پسپۆڕ لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لەسەر کێشەی خراپ بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان وتی ئەو ژمارەیە “روخێنەر” بووە و “تا ئێستا بەو ڕادەیە گیان لەدەستدانمان بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەرمان لەم وڵاتەدا بە خۆوە نەبینیوە” .

لە ئێستادا زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دەرمان دا بە رادەیەکە، کە گیانلەدەستدان بەو هۆییەوە زۆر زیاترە لە ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێل و چەک و تەنانەت ئەنفلۆنزا و هەوکردنی سییەکانیش. بە رادەیەک نزیک بۆتەوە لە کۆی گشتی گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە، کە حەوتەمین هۆکاری مردنە لەو وڵاتەدا.

بەپێی نوێترین لیستی زانیاری باوەڕپێکراوی گیانلەدەستدانەکان کە لەبەردەستدایە، سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشیەکان مەزەندەی ئەوەی کردووە کە 100,300 ئەمەریکی لە مانگی 5 ی ساڵی 2020 ەوە تا مانگی 4 ی ساڵی 2021 بەهۆی زیادەدەرەوەی لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەمە سەرژمێرییەکی فەرمی نیە لەوانەیە چەند مانگێک بخایەنێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر گیان لەدەستدان بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە کۆتایی بێت. لەبەرئەوە سەنتەرەکە ئەو خەمڵاندنەی ئامادەکردووە لەسەر بنەمای ئەو 98 هەزار ڕاپۆرتەی کە تا ئێستاکە پێی گەیشتوون.

سی دی سی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نزیکەی 93,000 حاڵەتی مردن بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانەوە لەساڵی 2020 هەبووە، کە بەرزترین ژمارەی تۆمارکراوە لەو ساڵەدا.

ڕۆبێرت ئەندرسن بەرپرسی ئاماری مردن لە سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشیەکانی ئەمەریکا دەڵێت “پێدەچێت لە ساڵی 2021 دا ە بتێکڕا 100,000 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە تێپەرێنێت.

دکتۆر دانیال سیکارۆنی پسپۆڕی سیاسی لە بواری ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان فرانسیسکۆ دەڵێت “ساڵی 2021 ساڵێکی ترسناک دەبێت.”

داتای زانیارییە نوێیەکان ئەوە نیشان دەدەن کە زۆرێک لە حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان پەیوەندی بە ماددەی (فێنتانیل) ی نایاساییەوە هەیە، کە دەرمانێکی زۆر کوشندەیە. بە ڕادەیەک پێنج ساڵ لەمەوبەر ماددەی هیرۆینی تێپەڕاندووە وەک جۆرێک لە دەرمان کە بووەتە هۆکاری زۆرێک لە حاڵەتی مردنەکان بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دا.

بازرگانەکان ماددەی فێنتانیل تێکەڵ بە دەرمانەکانی تر دەکەن، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بەهۆی (میسامفیتامین) و بەکارهێنانی کۆکاینەوە.

هێشتا سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و نەهێشتنی نەخۆشیەکان لە ئەمەریکا هەژماری دابەشکارییە نەژادی و ئیتنیکییەکانی بۆ ژمارەی قوربانیانی بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری ماددە هۆشبەرەکان نەکردووە.

ShareTweetShare
Previous Post

نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

Next Post

كەشناسی وادەیەكی بۆ بارانی بەخوڕی دیاری كرد

بەرێوەبەر

Next Post
كەشناسی وادەیەكی بۆ بارانی بەخوڕی دیاری كرد

كەشناسی وادەیەكی بۆ بارانی بەخوڕی دیاری كرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ