ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی دەنگۆی گۆڕانكاریی ناوخۆی حزبەكەی دەڵێت، سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە و باس لە گۆڕانكاری لە كارگێڕ و مەكتەبەكان دەكرێن دورن لە راستییەوە.
ئەمین بابە شێخ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، یەكێتیی هەر بڕیارێك بدات لە رێگای میدیای فەرمی حزبەكەوە بڵاویدەكاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە كە باس لە گۆڕانكاری لە كارگێڕ و مەكتەبەكان دەكەن دورن لە راستییەوە.
باسی لەوەش كردووە، هەر گۆڕانكاریی و چاكسازییەك لە ئیدارە و حزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەكانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتییەوە بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە.
وتەبێژەكەی یەكێتی داواشی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كردوە، بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ روداو و گۆڕانكارییە سیاسی و ئیداریی و رێكخراوەییەكانی یەكێتی بكەن.