
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە محەممەد حەلبووسی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
برای بەڕێز محەممەد حەلبووسی
سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران
گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خوولی دووەم و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە سەرخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و دەستوورییەکان بە ئاڕاستەی پێکھێنانی حکومەتێکی کارای کاریگەر رووەو خزمەتکردنی گەلی عێراق.
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
