
وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی كردو لەگەڵ بەرپرسانی دەروازەكەدا كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخی كردوە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربون لەجوڵەی بازرگانی و تاوتوێكردنی رێكارەكانی زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات لە دەروازەكە.
راشگەیەنراوە، ئەو سەردانەی وەزیری دارایی لەكاتێكدایە كە زیاتر لە هەفتەیەكە وەزیری دارایی لە سلێمانیەو لەگەڵ بەشێك لە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەت و بانكەكان كۆبۆتەوە، بەئامانجی باش راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان و فەرمانگەكان و تاوتوێكردنی كێشەو ئاڵنگارییەكانی بەردەم دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چارەسەركردنیان.
