
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆگاو سایلۆ و سەنتەری بازاڕەكان بەسەر دەكاتەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەمەبەستی چاودێریكردنی خۆراك سەردانی چەندین كۆگاو كارگەو بازاڕیان كردوە.
راشگەیەنراوە، سەردانەكە بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربون بوە لە پێداویستی خۆراك لە كۆگاكان و دابەشكردنی و چاودێریكردنی پاراستنی پێداویستی رۆژانەی خۆراك بۆ هاوڵاتیان.
وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی لەوەشكردوە كە لە سەردانەكەیدا وەزیری بازرگانی جەختی لەسەر دابینكردن و هەبونی خۆراكی پێویست لە كۆگاكان كردۆتەوەو رێنماییش دراوە كە چاودێری بازاڕەكان بكرێت تاوەكو بەهیچ شێوەیەك گرانی و هەڵاوسان لەنرخی شتومەك رونەدات و خۆراك لە كۆگاكان دابینبكرێت بۆئەوەی گرفت لە بونی خۆراك دروست نەبێت.
