بەرپرسێكی پارتی: بەغدا هێز بەكاربهێنێت ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت

چنار سەعد عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەڵێت، هیوادارن بەغدا بیر لە بەكارهێنانی هێز نەكاتەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و دەستگرتن بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم، ئەگەر شتێكی لەو جۆرە روویدا ئەوكات هەڵوێستی خۆیان دەبێت.


چنار سەعد عەبدوڵا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتی، خۆزگە بەغدا وازی لە شێوازی قسەكردنی هەڕەشەكردن دەهێنا و ئەزموونیان لە هەڵەكانی رابردوو وەردەگرت، چۆن دەتوانن تاكلایەنە دەست بەسەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمدا بگرن لەكاتێكدا ئێمە شەریكین لەم وڵاتەدا، ئێمەش بۆچوونی خۆمان هەیە و پێویستە گوێمان لێبگیرێت، نەك پشتگوێ بخرێین، چونكە ئەوە هەڵەیەكی گەورەیە.
باسی لەوەش كردووە، هیوادارە ئەو ئەزموونە شكستخواردووە تاقی نەكەنەوە، چونكە بە درێژایی مێژوو حكومەتەكانی پێشووی عیراق هەوڵیانداوە هێز لە دژی كورد بەكاربهێنن، بۆیە هیوادارین ئەوە دووبارە نەبێتەوە و بە گفتوگۆ بتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین.
لە ئەگەری بەكارهێنانی هێز ئەو بەرپرسەی پارتی جەختی لەوە كردووەتەوە، ئەگەر شتێكی لەو جۆرە روویدا ئەوكات ئەوانیش هەڵوێستی خۆیان دەبێت.

هەواڵی دواتر

تەندروستی عیراق بڕیاری لەناوبردنی سەگی بەرەڵا دەدات

وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداریدا لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی هاری لەناو هاووڵاتیاندا. وەزارەتی تەندروستی عیراق لەنوسراوێكدا كە ئاڕاستەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .