
دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان ئاشكرای كرد، لە ماوەی 48 كاتژمێردا زیاتر لە 160 منداڵ براونەتە نەخۆشخانە و زۆرینەیان بەهۆی سكچون و رشانەوە بووە.
دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی شەپۆلی سكچوون و رشانەوەوە كە لەئێستادا لەناو منداڵان بڵاوبووەتەوە، لە 48 كاتژمێری رابردودا 163 منداڵ براونەتە نەخۆشخانە و خەوێونراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ئاماژەی بەوەشداوە، لەو رێژەیە 102 منداڵیان تووشی سكچوون و رشانەوە بوون.
پێشتریش ئەو پزیشكە هۆشداری دابووە دایك و باوكان لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سكچوون و رشانەوە لە نێوان منداڵاندا و داوای كردبوو رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر.