
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا وردەكاری كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی ئاشكرا كردو لە بەشێكیدا هەواڵێكی رەتكردەوە كە دزەی كردبوە ناو راگەیاندنەكانەوە.
محەمەد حەلبوسی لە لێدوانێكی رۆژمانەوانیدا رایگەیاند: هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ و پەیجەكان لە تۆڕەی كۆمەڵایەتی ورد نەبون لە گواستنەوەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران گوایە وەزیری بەرگری رایگەیاندوە توانای بەرپەرچدانەوەی هێرشەكانی توركیامان نییە، ئەم قسەیەی بڵاوكراوەتەوە راست نییە.
حەلبوسی وتیشی: وەزیری بەرگری و فەرماندە سەربازییەكان روداوەكەیان باسكردوەو گفتوگۆیا كرد لەسەر پێویستییەكانی دامەزراوە سەربازییەكانیان بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها لە كۆبونەوەكەدا ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی لەگەڵ كردن لەبارەی هۆكارەكانی روداوەكەو چۆنێتی بەهێزكردنی هێزە ئەمنییەكان.


