
واژۆ
نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا و دابەزینی نرخی دۆلار.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 19 سەنت دەفرۆشرێت.
هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، نرخی یەك بەرمیل خاوی تەكساسی ئەمریكی گەیشتووەتە 76 دۆلار و 28 سەنت و بەرمیلێك خاوی رێكخراوی ئۆپێك بەرامبەر 78 دۆلار و 73 سەنتە.
ئابوریناسان باس لەوەدەكەن، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا و دابەزینی نرخی دۆلارە بەرامبەر دراوە جیهانییەكانی تر.

