
واژۆ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: داهاتی مانگی 12 یەك ترلیۆن و 126 ملیار دینارە.
عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپرێس كۆنفرانسێكدا لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی كوردستانەوە رایگەیاند: داهاتی مانگی 12ی هەرێمی كوردستان یەك ترلیۆن و 126 ملیار دینارە بە هەردوو داهاتی نەوتی و ناوخۆوەو لەو بڕەش كە موچەو خەرجیە گشتیەكانی پێبكرێت 126 ملیار دیناری زیادەش دەمێنێتەوە، ئیتر بۆچی حكومەت دابەشكردنی موچە دوادەخات.
عومەر گوڵپی وتیشی: تا پێش كۆتاییهاتنی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی كوردستان پرسیارم دەكرد لە حكومەت رسوماتی ساڵانی رابردوو چەند بوە هیچ زانیارییەكی نەدەدا تەنها یەك وەزارەت راستگۆیانە داهاتی بۆ ناردوم بۆ ساڵی 2020 بە تەنها ئەو وەزارەتە لەیەك ساڵدا 100 ملیار دینار داهاتی هەبوە، وەزارەتی ناوخۆ و شارەوانی و ئەوانی تر نادیار بوە، بۆیە بەپێی ئەو زانیارییە هەمەڕەنگانەی كۆمكردونەتەوە گەیشتومەتە ئەو دەرەنجامەی كە داهاتی رسومات مانگانە 200 ملیار دینارەو هەندێك مانگ زیاترە بەتایبەت ئەم سێ مانگەی رابردو.